ناس کورد-
لە پارێزگای سلیمانی لە بەرەبەیانی ڕۆژی جەژن تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە حەوت ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویاندا و لە ئەنجامدا 17 کەس بوونە قوربانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، له ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان تاوه‌كو كاتژمێر (6)ی ئێواره له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، (7) ڕووداوی هاتوچۆ تۆماركراون، له‌ڕووداوه‌كاندا (2) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌وە و (15) كه‌سیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌كۆی (7) ڕووداوه‌كه، دووانیان له‌ناو شاری سلێمانی ڕوویانداوه‌و پێنجیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی."