ناس کورد-
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانى بەسرە ئاشکرایکرد، ئەو هەواڵانەى باس لەوەدەکەن کە لە پۆستەکەى دووور خراوەتەوە ڕاستن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیوا ڕوکن ئەکرەم سەدام مدنف (13ى ئادارى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، ئەو هەواڵانەى باس لەوەدەکەن لە پۆستەکەى وەک فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى بەسرە لابراوە ڕاستن.
ڕونیشیکردووەتەوە، فەرمانى فەرمى دەرچووە و لیوا ڕوکن عەلى ماجدى لە شوێنەکەى دانراوە، بڕیارەکەش لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە دەرکراوە.