گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

گروپێکی داعش کە بەنیازبوون لە رۆژی جەژندا کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن دەستگیرکران

2021.05.13 - 20:06
App store icon Play store icon Play store icon
گروپێکی داعش کە بەنیازبوون لە رۆژی جەژندا کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن دەستگیرکران

ناس کود- 

هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە دەستگیرکردنی گروپێک لە چەکدارانی داعشی ڕاگەیاند کە بەنیازبوون لە ڕۆژانی جەژندا تەقینەوە ئەنجام بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا (پێنجشەممە 13ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا لە شارۆچکەی سەحێلای دێرئەزۆر لە دژی شانە نوستووەکانی داعش ئۆپەراسیۆنیک ئەنجامدرا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو چەتانە بەنیاز بوون لە رۆژانی جەژندا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا 39 چەتەی داعش دەستگیرکران و هەروەها دەستگیرا بە سەر چەندین پارچە چەک و ئامیری پێوەندی چەتەکاندا."