گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری پێشمەرگە لەبارەی لێکتێگەیشتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.13 - 17:13
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پێشمەرگە لەبارەی لێکتێگەیشتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە ڕۆژی جەژندا سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە رۆژهەڵاتی موسڵ کرد و ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق هاتووەتە ئاراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ١٣ی ئایاری ٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەیاوەری فەریق جمال محمد، سەرۆکی دەستەی  ئەرکان و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان، لە یەکەم ڕۆژی جەژندا سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە رۆژهەڵاتی موسڵ کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پشمەرگە کۆبووەوە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، " شەونخونی قارەمانێتی ئێوە هەرگیز لە یادناکرێت، بەو پێیەی هەمیشە هەوڵەکانتان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە ، لەم پێناوەدا گیان دەبەخشن، تا خەڵکی کوردستان لەسەرجەم بۆنە و یادەکاندا بە ئارامی کاتەکانیان بەرێ بکەن، بۆیە ئێوە هەمیشە سیمبولی تێکۆشان و قارەمانێتی گەلەکەمانن و شانازیتان پێوە دەکەین." 

 

جەختیشیکردەوە، "جێگەی دڵخۆشی ئێمە و هەموانە هێزی پێشمەرگە لە تەواوی ناوچەکان سەنگەرەکانیان بە رووی تیرۆریستان بەهێز و توکمەیە، هەمیشە ئامادەسازن بەرامبەر تیرۆریستان بجەنگن لە پێناو ئارامی و ئاسایشی خاکی کوردستان و ناوچەکە، وتیشی، ' ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە هەموو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی و لۆجیستی بۆ رووبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و تێکشکاندن و لە ناوبردنیان."

 

وەزیری پێشمەرگە جەختیشیکردەوە، " دۆخی ئێستا وا دەخوازێت هەمووان و هاوکار و هەماهەنگی پێشمەرگە بن، بۆ ئەوەش داوایکرد پاڵپشتی دارایی و لۆجیستی و سەربازی هەمەلایەنەی پێشمەرگە بکرێت  وەزیری پێشمەرگه ئاشکراشی کرد، کە ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق هاتۆتە ئاراوە، جێی بایەخە و هیواخوازن بگاتە رێککەوتنێکی گشتگیر و کۆنکریتی کە زامنی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و تێکشکانی تەواوەتی تیرۆریستانی لێدەکەوێتەوە."