ناس کورد-
گروپە بەرگرییەکانى فەلەستین لە ڕێگەى موشەکەوە باشور و ناوەڕاستى ئیسرائیلیان کردە ئامانج، هەروەها بۆ یەکەمجاریش موشەکانى ئەو گروپانە گەیشتنە باکورى ئیسرائیل.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى "یەدیعوت ئەحرانۆت"ى ئیسرائیلى (13ى ئایارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، بزوتنەوەى حەماس توانا و مەوداى ئەو موشەکانەى کە دەیانگرێتە ئیسرائیل زیاد کردووە، دواى ئێوارەیەکى هێمن دووبارە پێکدادان و توندوتیژى لەو شارانەى کە تێکەڵن دەستى پێکردووەتەوە.
ڕۆژنامەکە ڕونیشیکردووەتەوە، هەروەها ئاگادارکەرەوەکانى شارەکانى ناوەڕاست کەوتنەوە کار و بۆ یەکەمجاریش ئاگادارکەرەوەکانى ناوچەکانى باکور کەوتنە کار، ئاگادارکەرەوەکانى ناوچەى غوش دان کە چەند خولەکێک لە تەلئەبیبەوە دورە بەهەمان شێوە کەوتەکار، هەروەها ئاگادارکەرەوەى ناوچەى شارۆنى باشور و جەلیلی خوارەوە لە باکورى ئیسرائیلیش کەتونەتەکار.
لەلایەکى ترەوە سوپاى ئیسرائیلى بڵاویکردووەتەوە، لەسەرەتاى ئەو پرۆسەیەى کە بەناوى "پاسەوانى دیوارەکان" بۆ سەر کەتى غەزە دەستیان پێکردووە نزیکەى 1500 موشەک گیراونەتە ئیسرائیل و 7 ئیسرائیلى کوژراون، بەپێى زانیاریەکانیش لە ڕۆژهەڵاتى تەلئەبیب بەهۆى موشەکەوە 5 کەس بریندار بوون.