ناس کورد-
لە جەژنی ڕەمەزاندا ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوان لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و دوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئایاری 2021، کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان، ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوان لە بەردەم باخی گشتی لە سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست.
لە گردبوونەوەکەدا ئەو مامۆستا و چالاکوانانە داوادەکەن دەستگیرکراوانی بادینان ئازاد بکرێن و سزای سزادراوانیش هەڵبگیرێت.
ئاماژەیان بەوەش دەکەن، سزای دەستگیرکراوانی بادینان سیاسییە نەک یاسایی، هەربۆیە پێویستە بە فشاری هەموولایەک ئازادبکرێن.