ناس کورد-
هەردوو هونەرمەند نەڤید زەردی و شاناز "لۆکە" نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆیان شەوی جەژندا بڵاوکردەوە کە هەردووکیان بە جلوبەرگی کوردییەوە لە کلیپەکەدا بەشدارن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گۆرانییەکەی نەڤید و شاناز بەناوی "کوردە" ئاوازەکەشی هی نەڤید زەردییە و لەماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێردا 80 هەزار بینەری هەبووە.
نەڤید زەردی یەکێکە لەو هونەرمەندە گەنجانەی کارەکانی زۆرجار دەنگدانەوەی لێدەکەوێتەوە و ڕووبەڕووی ڕەخنەش دەبێتەوە، بەڵام بەردەوام کلیپەکانی خاوەن بینەرێکی زۆرن.