ناس كورد_
مەرجەعیەتەكانی سیستانی و فەیاز و محەمەد سەعید حەكیم ئەمڕۆیان بەتەواوكەری ڕەمەزان داناوە، بەڵام شوێنكەوتەكانی سەدر و ئایەتوڵڵا خوئی لەگەڵ وڵاتە سوننەكان و ئێران جەژنی ڕەمەزان دەگێڕن و بەم هۆیەشەوە دابەشبوون لەم بۆنە ئاینییە لەناو شیعەی عێراقدا دروستبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مامۆستا لە حەوزەی ئاینی نەجەفە حسێن ئەلحەكیم لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەمبارەیەوە كە "ناس كورد" بینیویەتی (13 ئایاری 2021) باس لەوە دەكات جیاوازییەكە لەهەموو سەدەو سەردەمێكدا هەبووە و پەیوەستە بە جیاوازی دیدگای مەرجەعەكان بۆ بینینی مانگ و دیاریكردنی سەرەتای مانگە كۆچییەكان و دەڵێت "ئەمەش هیچ لێكەوتەیەكی خراپی نییەو فراوانی و فرەیی بۆچوونی فیقهییە"، بەڵام خەڵكێكی زۆری شیعە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕەخنە لەم دابەشبوونە دەگرن و باس لەوەدەكەن نازانن چۆن ئەم بۆنە كۆمەڵایەتییە بەڕێ بكەن بەهۆی دابەشبوونەوە.
ئەمڕۆ لە وڵاتانی عەرەبی و كۆماری ئیسلامی ئێران جەژنی ڕەمەزانە و لەهیندستان و برۆنای تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە، لە عێراق جگە لەوەی قەدەغەی هاتۆچی گشتییە، تا ئێستا حكومەتی عێراق بەفەرمی پیرۆزبایی جەژنی ڕانەگەیاندووە.
فۆتۆ: موقتەدا سەدر لەیەكەم ڕۆژی جەژن لە نەجەف