ناس کورد-
لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت تاحکومەتی چین تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژیی ئویگۆرەکان و کەمە نەتەوەکانی دیکە لە هەرێمی شینجیانگ ڕانەگرێت".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی ڕۆیتەرز (12ی ئایاری 2021) بڵاویکردەوە "لەکۆنفڕانسێکی گریمانەیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەربارەی تاوانەکانی چین لەهەرێمی شینجیانک، لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمەریکا لەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت تاحکومەتی چین تاوانەکانی دژی بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژیی ئویگۆرەکان و کەمە نەتەوەکانی دیکە لە هەرێمی شینجیانگ ڕانەگرێت".
لای خۆشییەوە، باربارا ودووارد، باڵیۆزی بەریتانیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە وتوویەتی "ئەوەی لەو هەرێمە ڕوودەدات یەکێکە لە خراپترین قەیرانی مافی مرۆڤ لەم سەردەمەدا".
هاوکات کریستۆف هویسگن، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بەوەکردووە "ئەو وڵاتانەی کە بەشداریی کۆنفرانسەکە بوون ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی توندی چین بوونەتەوە" .
ئەوە لەکاتێکدایە کەڕۆژی (دووشەممە)ی رابردوو، چین داوای لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا و بەریتانیا کرد کە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پرسی ئویغورەکان هەڵبوەشێننەوە و داوای لە ئەندامانی دیکەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کرد بایکۆتی بکەن.
هـ.ف