گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاوێژکارێکی کازمی چوار فاکتەر بۆ بەرگرتن بە ساختەکردن لە هەڵبژاردن دەخاتەڕوو 

2021.05.12 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکی کازمی چوار فاکتەر بۆ بەرگرتن بە ساختەکردن لە هەڵبژاردن دەخاتەڕوو 

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانیی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان چوار فاکتەری ئاشکراکرد کەدەبنە هۆکاری بەرگرتن لەساختەکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و راشیگەیاند، پێشبینی دەکەن ڕێژەی بەشدارێکردنی هاوڵاتیان لەپرۆسەکەدا زۆ ربێت، بەوپێیەى کەگۆڕانکاریی چاوەروانکراو لەسیستمی سیاسی وڵاتدا مسۆگەر دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحسێن هینداوی، ڕاوێژکاریی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان (12ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان قۆناغەکانی بەرەو هەڵبژاردنەکانی داهاتووی بەوردی بڕیوە و خشتە کاتییەکانی ئەو پرۆسەیەشی بە باشی جێبەجێ کردووە".

 

وتیشی "بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەمیانە بۆ تۆمارکردنی بایۆمەتری، بوونی کۆمپانیای پسپۆر لەو بوارەدا، ڕێکارە ئەلکترۆنییەکان بۆ پشکنین و گواستنەوەی داتا و ئەنجامی دەنگدانەکان و سروشتی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق، چوار فاکتەری سەرەکین بۆ بەرگرتن لەهەموو ساختەکارییەک".

 

ڕاوێژکارەکەی کازمی پێشبنی ئەوەشی کردووە کە ڕێژەی بەشداربووی هاوڵاتیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کەبریارە لە 10ی تشرینی ئەمساڵدا بەڕێوەبچت زۆر بێت بەو پێەی ئەم هەڵبژاردنە ئاواتێکی زۆری لەسەر هەڵچنراوە کە ببێتە مایەی گۆڕانێکی سیاسی بەرافراون لەعێراقدا".

 

 

هـ.ف