ناس کورد-
دیوانی وەقفی سوننە لەعێراق ڕایگەیاند، هەموو مزگەوتەکان لەڕۆژانی جەژنی رەمەزاندا و لەماوەی ڕۆژانی قەدەغەی گشتی هاتووچۆدا بەکراوەیی دەمێننەوە و نوێژەکان و سروتە ئاینییەکان هەروەک ڕۆژانی ئاسایی تێیدا ئەنجام دەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەعد کەمبەش، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننە لەعێراق (12ی ئایاری 2021) لەڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند " مزگەوتەکان بەدرێژایی ڕۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و لەماوەی ڕۆژانی قەدەغەی گشتی هاتووچۆدا بەکراوەیەی دەمێننەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "نوێژ و سروتە ئاینییەکانی تایبەت بەیەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و ڕۆژانی دواتریش لەکات وساتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".
هـ.ف