ناس کورد-
لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێمى لە بودجە و هۆکارى دواکەوتنى خەرجکردنى موچەشى ئاشکرا کرد و جەخت لەوەدەکاتەوە، باشترین چارەسەر ئەوەیە هەردولا پابەندى یاساى بودجە بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد حاجى ڕەشید ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (12ى ئایارى 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقییەى راگەیاند، هۆکارى دواکەوتنى خەرجکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لەکاتى خۆیدا و نەبوونى هیچ بەڵێنێک لەو بارەیەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بڕگەکانى تایبەت بە هەرێم لە یاساى بودجەدا قابیلى جێبەجێکردن نین.
ڕونیشیکردەوە، تەنها پەردەیەکى یاسایى بۆ فرۆشتنى نەوتى هەرێم دانراوە، کێشەکە لە هەردوولایە، هەرێم و بەغداش، پێویست بوو هەڵسەنگاندن بۆ فرۆشتنى نەوتى هەرێم بکرێت بۆ ئەوەى ئەو بەشە ببڕدرێت و ئەوەى دەمێنێتەوە لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، هەروەها هەرێمی کوردستانیش 50%ى داهاتى نانەوتى ڕادەست نەکردووە.
ئەندامەکەى لیژنەى دارایى جەختیلەوەشکردووەتەوە، ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێم لە بودجەدا 682 هەزارە، بەڵام هەرێم دەڵێت کە ملیۆنێک و 250 هەزار موچەخۆرى هەیە، باشترین چارەسەریش ئەوەیە کە هەمووان پابەندى یاساى بودجەبن و جێبەجێى بکەن.
ئ.ع