گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

یانە شاهانەییەکەی هیوایەکی کەمی ماوە

سۆلاری: تا دوا خولەک بۆ لالیگا دەجەنگین

2019.03.09 - 20:48
سۆلاری: تا دوا خولەک بۆ لالیگا دەجەنگین

 

 

 

ناس کورد-

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتی دەکاتەوە کە تیمەکەی تا دوا خولەک لەپێناو بەدەستهێنانی خولی ئیسپانیدا دەجەنگێت، ئەویش دوای ئەوەی یانە شاهانەییەکە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکانی تر دوورخرایەوە.

 

سانتیاگ سۆلاری ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە وەک هەموو کەسێکی دیکە هەموو تواناکانی خۆی دەخاتەکار، وتیشی کە لە ئێستادا ئامانجیان یاریی داهاتووە، "هاوشێوەی ڕۆژی یەکەمم لێرە باشترینی خۆم پێشکەش دەکەم."

 

یانە شاهانەییەکە سبەینێ یەکشەممە لە گەڕی 27ی خولی ئیسپانیدا بەرامبەر بە یانەی بەلەدوەلید یاریی دەکات.

 

 

سۆلاری جەختی لەوەش کردووە کە کاردەکەن بۆ ئەوەی هەموو خاڵەکان تا کۆتایی لە خولی ئیسپانیدا کۆبکەنەوە، وتیشی: "کلیلی ئێمە یارییکردنە وەک یەک تیم."

 

 

 لەبارەی ژووری خۆگۆڕینی یانەکەوە، سۆلاری وتی: "ئەوەی لە ژووری خۆگۆڕیندا ڕوودەدات هەر لەوێدا دەمێنیتەوە، ئێمە سوورین لەسەر ڕەخنەکردنی خۆمان و دۆزینەوەی هەڵەکانمان لەکاتە سەختەکاندا، بەڵام کارێکی سەختە هەڵەکان لە کاتە باشەکاندا بدۆزیتەوە."


 ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی لە هەردوو پاڵەوانێتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی شای ئیسپانیا ماڵئاوایی کرد، ئێستا تەنها لە کێبەرکێی خولی ئیسپانیدا ماوە بە هیوایەکی لاوازەوە بەهۆی ئەوەی 12 خاڵ لە دوای بەرشەلۆنەی پێشەنگی ڕیزبەندیەوەیە و خولەکە تەنها 12 یاریی ماوە.