گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەنداوەکان چەند ئاویان تێدایە؟

زانیارى نوێ لەسەر دروستکردنى نۆ بەنداوى ستراتیژیى لە هەرێم

2021.05.12 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەسەر دروستکردنى نۆ بەنداوى ستراتیژیى لە هەرێم

ناس کورد-

بەرێوەبەرى گشتیی بەنداوەکانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بە دروستکردنى نۆ بەنداوەکە هەرێم تاڕادەیەکى زۆر کێشەى ئاو بەجێدەهێڵێت، لە ئێستاشدا بەنداوەکان نیوەى ئەو بڕەیان تێدایە کە توانایان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەکرەم ئەحمەد ئەمڕۆ چوارشەممە (12ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، بەنداوەکان ستراتیژین و هەریەکەیان دروستکردنیان پێنج بۆ شەش ساڵیان پێدەچێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کەى دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.

 

وتیشى، تواناى بەنداوەکان بەگشتى تا کەمتر لە ملیار بۆ ملیار و نیوێک مەتر سێجا ئاو دەگرن.

 

ئەکرەم ئەحمەد باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا کۆى گشتى بەنداوەکانى هەرێم تواناى گلدانەوەى 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە، بەڵام کەمتر لە پێنج ملیار مەتر سێجا ئاویان تێدایە.

 

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم یەکەم هەنگاوی لەبارەی پڕۆژەی دروستکردنی نۆ بەنداو لە هەرێمی کوردستان نا و بانگهێشتی ئەو کۆمپنایایانە دەکات کە خواستی بەشداریکردنیان هەیە لە دروستکردنی ئەو بەنداوانە.   

  

لە ڕاگەیەنراوێکدا بێگەرد تالەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم (سێشەممە 11ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9)بەنداوی ستراتیجی و (2)پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیەنێت کە بەشێوەی پرۆژەی پەرەپێدان (Public and Private Partnership ) ئەنجام دەدرێت."   

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بانگێشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خواستی بەشداری کردنیان هەیە بۆ ئەو بەنداوانەی  کە هاوپێچی ئەو ڕاگەیەنراوەن بەناردنی ئیمێلیان بۆ ئەم ناونیشانە ([email protected] لەماوەی دوو هەفتە لە دوای دەرچوونی ئەم نوسراوە داواکاری و زانیاری پێویست پێشکەش بکەن."   

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " لە دواتردا سەرجەم دۆکیۆمێنت و زانیاری پێویست دەدرێت بە کۆمپانیای دەرچوو کە پێویستن بۆ ئامادەکردنی لایەنی تەکنیکی و ژمێریاری ."