گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەى هێرشەکەى داعش بۆسەر کفری

2021.05.12 - 11:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەى هێرشەکەى داعش بۆسەر کفری

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى هێرشی شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر پێشمەرگە لە سنوری قەزای کفری بڵاوکردەوە کە بووەهۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و دەڵێت، چەندین جار هۆشداریمان دابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (12ی ئایاری 2021) دەڵێت، "لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار هۆشداریمان دابوو لە ئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش توانیویانە خۆیان ڕێکبخەنەوە و لەئێستادا لەشێوەی گروپ و مەفرەزەی جۆراوجۆر دەرکەوتونەتەوە."

 

دەشڵێت، "کاتژمێر 10:30 خولەکی شەوی ڕابردوو (11ی ئایاری 2021) تیرۆریستان پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 116ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە سنوری قەزای کفری و لەئەنجامی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیە، پێشمەرگەیەک بەناوی (محسن حسێن گەرەوەیی) شەهیدبوو."

 

وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە کە "پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ دراوەتەوەو تیرۆریستان راونران. جارێکی تر دوپاتی دەکەینەوە، کە تیرۆرستان جوڵەو بزاوتەکانیان زیادبووەو لەئێستادا شێوازی شەڕو پەلاماردانیان گۆڕیوەو، بەردەوام مەترسی دروست دەکەن."


باسی لەوەشکردووە کە "بۆ ڕێگریکردن لەم رووداوانە و تێکشکاندنی تەواوەتی تیرۆریستان پێویستیمان بە رێککەوتنێکی گشتگیر و هەمەلایەن، لەگەڵ سوپای عێراقدا هەیە."


بەدڵنیاییەوە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەئاست ئەوکردەوانە بێدەنگ نابێت و لەکاتی خۆیدا وەڵامی توندی دەبێت، دڵنیاییش دەدەین بەخەڵکی کوردستان، کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە پارێزراوەو پێشمەرگەش جێگای باوەڕو متمانەی هەمولایەکە.