گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عێراق لەبارەى کەمبوونەوەى 50%ی ئاوی دیجلە و فورات کۆبوونەوەى بەپەلە لەگەڵ سوریا دەکەن

2021.05.11 - 23:34
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەبارەى کەمبوونەوەى 50%ی ئاوی دیجلە و فورات کۆبوونەوەى بەپەلە لەگەڵ سوریا دەکەن

ناس کورد-

وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق لەسەر کەمبوونەوەى ئاوى هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات کۆبوونەوەیەکى بەپەلەى لەگەڵ هاوتا سورییەکەى کرد و داواى یەکخستنى هەڵوێستەکان دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوی عێراق (11ى ئایارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، مەهدى ڕەشیدی وەزیر  کۆبونەوەیەکى بەپەلەى ئۆنلاینى لەگەڵ تەمام ڕەعد، هاوتا سورییەکەى ئەنجامداوە تایبەت بە بابەتى ئاو و سەرچاوەکانى ڕووبارى فورات.

 

ڕوونیشکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختلەوەکراوەتەوە کە پێویستە هەڵوێستەکان یەک بخرێن بۆ دروستکردنى فشاری و داواکردنى دوبارە بەردانەوەى ئاوى فورات، ئەوەش بەپێى ڕێکەوتنەکانى پێشوو.

 

وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق لە کۆبوونەوەکەدا باسى لەوەکردووە، ڕێژەى ئاوى هەردوو ڕووبارى دیجلە و فورات لە تورکیاوە 50% کەمی کردووە، هەروەها سەرچاوەکانى بەنداوى دەربەندیخان گەیشتوونەتە 0% و سەچاوەکانى بەنداوى دوکانیش گەیشتوونەتە 70%.

 

لاى خۆیەوە تەمام ڕەعد، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى سوریا ئامادەیى وڵاتەکەى پیشانداوە بۆ پشتگیرى کردن لەو مەلەفە و پاراستنى یەدەگى ستراتیژى ئاوى بەنداوەکان، هەروەها ڕێکەوتن لەسەر ئەوە کراوە کۆبوونەوەکان لەو ڕووەوە بەردەوام بن.