ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەری بارن بارین لە کات و شوێنی جیاواز هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، "ڕۆژی پێنجشەممە پێشبینى دەکرێ ئاسمانى هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور بێت و لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچەکانى باکورى هەرێم پلەکانى گەرما نزیکەى 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بە بەراوورد لە گەڵ ئەمڕۆ, خێرایی با (5-15)کم/ک دەبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕۆژی هەینى ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێ کاتیش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەرى کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت بە بەراورد لە گەڵ ڕۆژی پێشودا."
ئەوەش هاتووە، "ڕۆژی شەممە ئاسمانى ناوچەکانى هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە شەودا ناوچەکانى باکور و ناوچەشاخاویەکانى ڕۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى پارێزگای دهۆک و سلێمانى, پلەکانى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوى ڕۆژی پێشوو."