ناس کورد-
کرێکاران و شۆفێرانی کۆمپانیای شکار زۆنی [چەمچەماڵ/شۆڕش] ڕایانگەیاند، کۆمپانیاکە بڕی 80 بۆ 100 هەزار دیناری لە هەر کرێکار و شۆفێرێک بڕیوە، ئەوەش بەهۆی مانگرتنیان لەسەر داوای خودی کۆمپانیاکە، داواش لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕآگەیەنراوێکدا کرێکاران و شۆفێرانی کۆمپانیای شکار زۆنی [چەمچەماڵ/شۆڕش] (سێشەممە 11ی ئایاری 2021) ڕایانگەیاند، " ئێمە وەک کرێکاران و شۆفێرانی کۆمپانیای شکار[زۆنی چەمچەماڵ/شۆڕش] سەرەڕای کەمی موچەکەمان و پێنەدانی لەکاتی خۆیدا و ڕەچاونەکردنی ژیان و گوزەرانمان و مانگی ڕەمەزان و نزیک بونەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان بڕی 80هەزار دینار بڕدراوە لە موچەکەمان بۆ هەر کرێکارێک و 100هەزار بۆ هەر شۆفێرێک."
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ئەوەش بەهۆی مانگرتن و کارنەکردن بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە بەرواری 14ی 4 بۆ 17ی 4ی 2021 لە سەر داوای خودی کۆمپانیا بە هۆی پێنەدانی مووچەو سەرف نەکردنی لەکاتی خۆیدا."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "بۆیە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان بێنە سەر خەت بۆچارەسەر کردنی کێشەکەمان ."