گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی و یەکێتی لە کەرکوک

یەکێتی پێشبینی بۆ کورسییەکانی کەرکوک دەکات: پارتی یەک دانە دەبات

2021.05.11 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی پێشبینی بۆ کورسییەکانی کەرکوک دەکات: پارتی یەک دانە دەبات

ناس کورد-

بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی دەڵێت، لە هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق لەوانەیە پارتى یەک کورسى کورد لە کەرکوک ببات و سەرجەم کورسییەکانى تر بۆ یەکێتى دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد دووشیوانی، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (11ى ئايارى 2021) بە دەنگى ئەمریکاى وتووە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانى عێراق، جگە لە پارتی کە ڕەنگە لە کەرکوک کورسیەک ببات، هیچ حزبێکی تر کورسی بەدەست ناهێنێت و هەموو کورسیەکانی کەرکوک یەکێتی دەیانبات.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ڕەنگە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا کورد زیاتر لە نیوەی کورسیەکانی کەرکوک ببات، واتا لە 12 کورسیەکە، زیاتر لە 6 کورسی بۆ کورد بێت، کورد لەهەموو پێکهاتەکانی تر زیاتر خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە کردووە.

 

دووشیوانى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، ئەوەی وایکرد کورد لەناوچە کێشە لەسەرەکان یەک نەبێت، پارتی بوو، چونکە دوو مانگ لەمەوبەر ئەوان بە تەنها دابەزینیان بۆ هەڵبژاردن ڕاگەیاندووە، بەڵام ئێمە وەکو یەکێتی لەگەڵ چەند حزبێکی تر هاوپەیمانێتیمان هەیە، لەجارەکانی پێشتریش باشتر خۆمان ڕێکخستووەتەوە.

 

ئەو بەرپرسەى مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی دەشڵێت، جگە لەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانێتیان دروستکردووە، لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامیش لێکگەیشتن لەنێوانیاندا هەیە، هەروەها بەشێک لە حزبەکانی تریش کاندیدیان نابێت و پشتیوانیانن، لەکۆی 16 حزبی کوردی 4 حزب لەکەرکوک لەگەڵ یەکێتى نییە ئەوانى تر یان کاندیدیان نابێت یان لەگەڵیانن.