گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ لە ڕووداوێکدا لە هەولێر منداڵێک لە ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە

2021.05.11 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دیمەنی ڕووداوێکی بڵاوکردەوە ک لە شەقامێکی شاری هەولێر منداڵێک لە ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە، بەڵام شۆفێرەکە نازانێت و بەردەوام دەبێت لە ڕۆشتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو لەسەر شەقامی 40 مەتری شاری هەولێر مندالێکی بچوک کەتەمەنی لەنێوان 5 بۆ 6 ساڵ دەبوو لەئوتومبێلێکی تایبەت کەوتەخوارەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سوپاس بۆخوا منداڵەکە سەلامەتە کە ئەگەر هۆشیاری و بە ئاگایی شوفێرانی دوای نەبوایە، لەوانەیە مناڵەکە توشی شێلان بوایە سەرەڕای کەوتنە خوارەوەشی." 

 

وەک لە  ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، منداڵەکە لەدوای کەوتنەخوارەوەی هەڵدەستێتەوە و لەسەر شەقامەکە لادەچێت. 

 

فازڵ حاجی دەڵێت، "ئەوەی سەیر بوو لەدوای ڕووداوەکە، ئۆتۆمبێلەکە هەر نەوەستا کە برایەکی گەنجی منداڵەکە لێیدەخوڕی، تاکو چەند ئوتومبێلێک دوای کەوتن و پێیان وت، کە منداڵێکتان لێ کەوتووە." 

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوووە، "جا ئیوەش کە ئەمشەو بۆجل کڕین دەچن، تکایە ئاگاداری مناڵەکانتان بن، بەتایبەتی زۆر بچوکەکان کە ئەوانە هەمیشە حەزیان بە یاریکردنە بەدەسکی دەرگای ئوتومبێلەکان."