ناس كورد_
كەناڵی "الإخباریة" ی فەرمی سعودیە رایگەیاند لە پارێزگای تەمیر كە بەناوبانگترین ڕوانگە فەلەكییەكانی گەڕانی بۆ مانگ تێدایە بەردەوامی باران و هەور دەرفەت نادات شارەزایان بەچاو بگەڕێن بۆ مانگ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەسەر داوای دادگای باڵای سعودیە، ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنە تایبەتەكان و ڕوانگە فەلەكییەكانی وڵات بەدوای مانگی نوێی شەوالدا دەگەڕێن بەڵام سەرچاوە زانستییەكان باس لەوە دەكەن مانگ بەر لەخۆرئاوابوون لە ئاسۆدا نامێنێت و بینینی رێگەتێچوو نییە لەمڕۆدا كە 29 ڕەمەزانە و ئەگەری زاڵ ئەوەیە دوو سبەی پێنج شەممە ببێتە جەژن.
هەر بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەكانی سعودیە، بەشی دیاریكردنی مانگەكان لە دادگای باڵای سعودیە كۆبوونەوەیان دەستپێكردووە بۆ وەرگرتنی شایەتی و ڕاپۆرتەكانی گەڕان بۆ مانگ.