ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەوانەیه دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید-١٩ چەند کاریگەرییەکی لاوەکی دەربکەون، هەندێک له نیشانەکان سوک، بەڵام لە کاتی روودانی هەر نیشانەیەک کە جێی مەترسی بێت پێویستە پەیوەندی بە پێشکەشکاری خزمەتگوزارییە تەندروستیەکانەوه بکەیت و بۆ ئەو مەبەستەش فۆڕمێکی ئامادەکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (سێشەممە 11ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "ڤایرۆسی کۆرۆنا به شێوەیەکی بەرفراوان له وڵات بڵاوبۆتەوه و ڤاکسینیش باشترین رێگەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایه، هەر بۆیه وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە پێدانی ڤاکسین کردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەوانەیه دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید-١٩ چەند کاریگەرییەکی لاوەکی دەربکەون. هەندێک له نیشانەکان سووکن وەک سووربوونەوەی شوێنی لێدانی ڤاکسینەکە یان تایەکی کەم، بەڵام لە کاتی روودانی هەر نیشانەیەک کە جێی مەترسی بێت پێویستە پەیوەندی بە پێشکەشکاری خزمەتگوزارییە تەندروستیەکانەوه بکەیت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم فۆڕمە ئامادەکراوە بۆ تۆمارکردنی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانەی کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا روودەدەن، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکه، بەپێی توندیی نیشانەکان پەیوەندیتان پێوەدەکەین."
ئەوەش هاتووە، بۆ کردنەوەی فۆڕمەکه ئەم هەنگاوانەی خوارەوه بنێ:
شێوازی یەکەم:
کلیک لەسەر یەکێک لەم لینکانەی خوارەوه بکه:
https://forms.gle/QtGVnLAiPVDCxmVu8 به زمانی کوردی
https://forms.gle/ZhoAKxLJdneGhEfa9 به زمانی ئینگلیزی
شێوازی دووەم:
١- وێنەی بارکۆدەکه کە داندراوه بکەوه و به کامێرای مۆبایل سکانی بکە.
٢- له خوارەوەی بارکۆدەکه Webpage دەبێتەوه و پەنجه به Webpage دا بگره.
٣- فۆڕمێک له مۆبایلەکەت دەبێتەوه و زانیارییەکان پڕبکەوه و له کۆتایی فۆڕمەکه Submit لێبده بۆ ناردنی فۆڕمەکه.
بەڕێوبەرایەتی کونتڕۆڵی جۆریی دەرمان- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان/عێراق.