ناس کورد-
تیمی پارێزەرانی سزادراو و ڕاگیراوانی بادینان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە لە قۆناغی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕاگیراواندا ئامادە بووبن و دەشڵیت، بەهیچ شێوەیەک هیچ یەکێک لەوان دانی بە هیچ شتێکدا نەناوە، وەک پارێزەرێک وتوویەتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا تیمی پارێزەرانی سزادراو و راگیراوانی بادینان (سێشەممە 11ی ئایاری 2021) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بۆ برا و هاوپیشەی بەڕێزمان پارێزەر غازی زەنگەنە، کادیری نوسینگەی ڕێکخستنی پارێزەران و مافپەروەرانی لقی دوی پاتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێزت پارێزەری هیچکام لەو سزادراوانە نیت و ھیچ پەیوەندیت بەدەعواکەوە نیە، چونکە وەکیلی ھیچکام لە لایەنەکانی تری دەعواکەش نیت ! لام سەیرە بۆ کەسێکی غەیرە کە لە هۆڵی دادگا نەبوبێ چۆن رێگا بەخۆيان دەدەن شتێک بلێن لە میدیا کە پەیوەندی بە ئەوانەوە نیەو ئاگاشیان لێ نیە!!؟."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "شەوی ڕابردوو لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی ڕووداو زۆر بە دڵنیاییەوە و تەحەداشت کرد کە گوایە لە قۆناغی لێکۆڵینەوە لە سزادراوانی بادینان ئێمە وەک پارێزەرانی سزادراوان حزورمان هەبوە لەکاتی تحقیق کردن و واژۆی ئێمە لەسەر ئیفادەکاندا هەیە من لام سەیرە چۆن ئاوها بە سیقەوە باسی ئەو بابەتە دەکەی !!؟."
ئەوەش خراوەتەڕوو، " بۆ جەنابت و تەواوی ڕای گشتیش ڕای دەگەیەنم منیش تەحەدا دەکەم کە ئێمە لە قۆناغی لێکۆڵینەوە جگە لەوەی حزورمان نەبوە تەنانەت بۆ یەک چرکەش ڕێگامان پێ نه دراوه سزادراوانی بادینان ببینیین، پاشان گوایە یەکێک لە سزادراوان وتبێتی من ویژدانی خۆم ئاسودە دەکەم دان بە تاوانەکەم دەنێم بەهیچ شێوەیەک شتی وا نەووتراوە و دۆسیەکەش مەوجودە فەرمو با پێکەوە لەگەڵ دو پارێزەری بێ لایەن و کاک رەنج بچیین سەیری بکەین ، گلەییەکیش بۆ کەناڵی ڕووداو و بەڕێز مامۆستا ڕنج لەپیناو راگرتنی هاوسەنگی دەبوایە میوانداری یەکێک لە ئەندامانی تیمی پاریزەرانی سزادراواني باديناني بکرادیە !."
ئەوەش خراوەتەڕوو، " سەبارەت بەوەی کە هەموو دادوەرەکان ئیمزایان کردیە لەسەر بڕیارەکە خۆ ئەوەی ئەلف و بێی قانون بزانێ دەزانێ کە ئیمزاكردن لەسەر بڕیار بەپێی قانونی (اصول محاكمات)ە و رێكاری تایبەت بەخۆی هەیە و ناکرێ كۆنوسی بڕیارەكە بڵاوبكرێتەوە ئەگەرنا بەروونی دیارە کە کێ ڕای هەبوە لە پەسەند کردنەکە و کێش دژ بوە ."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "بە داخەوە ماوەی چەند رۆژێكە هەوڵی زۆر دەدرێت كەیسی گیراوانی بادینان بەلاڕێدا ببرێت و لای هەموانیش ئاشکرایە و بریارەکە بە ڕوونی نوسراوە بەزۆرینە لە تەواوی میدیاکانیشدا بلاوکرایتەوە، بەلام بریاری دادگا وایە دەبێ دواجار ھەموو دادوەرەکان ئیمزای بکەن ئەگەر بە رێکەوتنی ھەموان دەربچێ دەنوسرێ بە اتفاق ئەگەر ھەندێکیان مخالف بن دەنوسرێ بەزۆرینە و کۆنوسی ڕاکانیان راناگەیەنرێ."