گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەریتانیا لەبارەى کەیسی سزادراوانی بادینان: توشی سەرسوڕمان بووین

2021.05.11 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا لەبارەى کەیسی سزادراوانی بادینان: توشی سەرسوڕمان بووین

ناس کورد-

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر نیگەرانە لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بۆ پەسەندکردنی بڕیاری سزادانی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی بادینان و دەڵێت، "توشی سەرسوڕمان بووین کاتێک بینیمان لە نوسراوی دادگادا باس لە کۆبوونەوەی ئەو کەسانە لەگەڵ کونسوڵ و دیبلۆماتە سیاسییە دەرەکییەکاندا کراوە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر لە تویتێکدا (11ی ئایاری 2021) دەڵێت، "بەریتانیا بڕیاری دادگای پێداچوونەوەى هەرێمی بینی لەبارەى کەیسی پەیوەندیدار بە پێنج ڕۆژنامەنوس و چالاکواندا کە ڕۆژی 6ی ئایاری 2021 دەرچووە، ئێمە نیگەرانین لە کۆمەڵێک کەموکورتی کە لە دەستگیرکردن و پرۆسەی دادگاییکردنەکەیاندا هەیە."

 

دەشڵێت، "هەروەها ئێمە توشی سەرسوڕمان بووین لە ئاماژەدان بە کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتان لە نوسراوی دادگادا، کۆبوونەوە لەگەڵ دیبلۆماتە دەرەکییەکان نابێت تاوان بێت. بەریتانیا داوای پابەندنبوونی تەواو و ورد بە ڕێکارە یاساییەکان و پاراستنی سەروەری هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات."

 

me_ga.php?id=3715