ناس کورد-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، لەمانگی رەمەزاندا بڕی ٣٤،٣٢٧ تەن کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و هەر لەو مانگەدا 33 کۆگا و دوکان و شوێن بەھۆی سەرپێچیەوە داخراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان (11ی ئایاری 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، بەرێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی بازرگانی ئاماری ئەو کەلوپەلە بەسەرچووانە بڵاودەکاتەوە کەلەماوەی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لەھەرسێ پارێزگای ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان دەستیان بەسەردا گرتوەو ئاماژەی بەوەکردووە، ٣٤،٣٢٧ تەن کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوەو ٣٣ کۆگاو دوکان و شوێنی بازرگانییش داخراون.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، زیاتر لە 9 ھەزار جار لە ھەر سێ پارێزگاکەی ھەرێم و ئیدارەی گەرمیان تیمەکانی چاودێری بازرگانی کە خودی نەوزاد کامیل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی سەرپەرشتی دەکات سەردانی شوێن و دوکان و مۆل شوێنە بازرگانیەکانی کردوەو 197 سەرپێچی جۆراو جۆریان دیاریکردوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوەشی ئاشکراکردووە، بەبڕی زیاتر لە 16 ملیۆن دیناری عێراقی سزای ئەو کەسانە دراوە کە سەرپێچیان کردووە.