گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەک بۆ شەپۆلێکى تاوە باران و هەورە بروسکە

2021.05.11 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ شەپۆلێکى تاوە باران و هەورە بروسکە

ناس کورد-

شارەزایەکی کەشناسى پێشبینی دەکات لەسبەینێوە (چوارشەممە) شەپۆلێکى باران بارین و ھەورە تریشقە هەرێم بگرێتەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسى (11ى ئایارى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، سبەی لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریەکانی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور ئاسمانی ھەرێم لەتەواوی ناوچەکاندا بە زۆری کات نیمچە ھەور ئەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و ڕوودانی ھەورە تریشقە لە ھەندێک کات و ناوچەدا بەشێوەیەکی دیاری نەکراو .

 

باسی لەوەشکرد، لەناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ هەیە و کاریگەری زیاتر ئەبێت بەتایبەت لەکاتەکانی دوا نیوەرۆدا.

 

ئاراس جەبار پێشبینی ئەوەشی کردووە، پلەکانی گەرما بە جێگیری بمێنێتەوە و خێرایی با چالاکی کەم بۆ مامناوەندی بێت بەخێرایی 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا .