گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزارەتى شارەوانى چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەکات 

2021.05.11 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى شارەوانى چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێ دەکات 

ناس کورد -

وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای کرد، بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار چەند پرۆژەیەك لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و ئەو پرۆژانەش بۆ ئەو گەڕەکانەن کە زۆرترین خەڵکی تێدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (11ی ئایاری 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن كە لە قۆناغی یەكەمدا بە گوژمەی نزیكەی دوو ملیار دینار چەندین پرۆژەی هەمەجۆری نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و لە قۆناغی دووەمیشدا بە بڕی یەك ملیاری دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێت.

 

ئەوەشی وت "بە گوێرەی زانیارییەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە بەردەوامی جێبەجێكردنی پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری، ژمارەیەك پرۆژە بە گوژمەی نزیكەی دوو ملیار دینار لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە گەڕەكەكانی: فەرمانبەران، ڕۆشنبیری، ژیان، هەولێری نوێ، سێبەردان و چەند گەڕەكێكی دیكە لەبواری چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام، دروستكردنی شەقامی نوێ، قیڕتاوكردن، سێكتەری ئاوەڕۆ و كربستۆن و چەند جۆرێكەی دیكەی پرۆژە جێبەجێ دەكرێن كە ئەم گەڕەكانە بەشێكی گەورەی شاری هەولێر پێكدەهێنن و زۆرترین دانیشتووانی هەولێر لێیان نیشتەجێن".

 

وەزارەتی شارەوانی ڕاشیگەیاند، بەشێك لەو پڕۆژانەی قۆناغی یەكەم نێردراون بۆ تەندەرینگ و هەندێكی دیكەشیان لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژی دیكەدا کەمکردنەوەیان بۆ دەکرێت و دواتر دەكەونە قۆناغی جێبەجێكردن. وێڕای ئەم پرۆژانەش لە ئایندەیەكی نزیكدا بە بڕی نزیكەی یەك ملیار دیناری تر چەندین پرۆژەی هەمەجۆری دیكە لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر لە چەند گەڕەکێکی ناو شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن.