گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى زانیارى نوێ لەسەر توشبوونى وەرگرەکەى ڤاکسین بە ’’شەلەل’’ رادەگەیەنێت

2021.05.11 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى زانیارى نوێ لەسەر توشبوونى وەرگرەکەى ڤاکسین بە ’’شەلەل’’ رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

بریکارى وەزارەتى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، بۆ یەکلاییکردنەوەى هۆکارى توشبوونى وەرگرێکى ڤاکسین لە سلێمانى بە "شەلەل" ئەنجامى پشکنینەکەى دەبرێتە دەرەوەى وڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رەهێڵ فەرەیدوون ئەمڕۆ سێشەممە بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاند لێکۆڵینەوەکان لەبارەى ئەو کەیسە بەردەوامە و یەکلایی نەبووەتەوە، هێشتا ناتوانرێت بوترێت پەیوەندی نییە و ناشتوانرێت دڵنیایی هەبێت کە هۆکارەکەی ڤاکسینەکەیە.

 

وتیشى "ئێستا داواکراوە شیکاریەکی تری بۆ بکرێت و سامپڵی لێوەرگیرێت و ببرێتە دەرەوەی وڵات تورکیا بێت یان ئوردن، لەوێ ئەگەر ئەو شیکاریە بەو ئەنجامە بێتەوە کە چاوەڕوانکراوە ئەوا دەکرێت بڵێین بەڵێ هۆکاری ئەو شەلەلیە ئەوەیە بەڵام ناکرێت و ناتوانرێت لە ئێستادا ئەو قسەیە بکرێت."

 

رەهێڵ فەرەیدون باسى لەوەشکردووە، ئەگەر بتوانن ئەوە یەکلایی بکەنەوە ئەوکات دەتوانرێت لە ڕێگەی WHO و بەغدادیشەوە داوا یان سکاڵا تۆماربکرێت.

 

خالید ئەحمەدی  تەمەن 59 ساڵان، رۆژی 20ی نیسانی 2021 لە بنکەی تەندروستیی کارێزەوشکی سلێمانی، ژەمی یەکەمی ڤاکسینی وەرگرت، بەڵام پاش چەند ڕۆژێک پەلەکانی توشی ئیفلیجی بوون و بردرایە نەخۆشخانە.     

  

ئامانج خەلیل، هاوەڵی نەخۆشەکە (پێنجشەممە 5ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "تەندروستیی نەخۆشەکەمان زیاتر لە پێشتر تێکچووە، پێشتر هۆشی هەبوو، بەڵام ئێستا هۆشی نەماوە، بەردەوامیش لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دایە."     

  

وتیشی "تەندروستیی سلێمانی لیژنەیەکیان لەوبارەیەوە پێکهێناوە و ئەوەی بە ئێمە وتراوە ئەوەیە کە بەهۆی ڤاکسینەکەوە وای لێهاتووە و توشی ئەو حاڵەتە بووە، تائێستا جگە لەوە هیچ ئەگەرێکی دیکە نییە."