گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینی زیاتریش دەکرێت

نرخى زێڕ ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات

2021.05.10 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى زێڕ ژمارەی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات

ناس کورد-

نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆوە بینى و بەرزترین ئاستى لە سێ مانگی ڕابردوودا تۆمار کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسى ڕۆیتەرز، نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە 1836.00 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.

 

هەروەها نرخى گرێبەستەکانى زێڕ لە ئەمریکا گەیشتە 1837.60 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

 

كايل رودا، شیکەرەوەى بازاڕى زێڕ دەڵێت، "راپۆرتى هەلى کار لە ئەمریکا بەڕێژەیەکى گەورە سەرەتا و کۆتایی چیرۆکەکەیە لەبارەى زێڕەوە لە ئێستادا".

 

وتیشى، لە ئەگەرى بەردەوامى هەڵکشانى نرخدا، 1850 دۆلار بۆ زێڕ ئاستێکى چاوەڕوانکراوە کە ئەو کانزا بە نرخە پێی بگات.


بەپێی ئامارەکان، لە ئێستادا گەشەى هەلى کار لە ئەمریکا خاوبوونەوەى بەخۆوە بینیوە بەپێچەوانەى پێشبینییەکانەوە، ئەوەش کاریگەرى لەسەر نرخى دۆلار دروستکردووە.