گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیوەندی بە موچەوە هەیە؟

فۆڕمێکى نوێ بە فەرمانبەرانى هەرێم پڕدەکرێتەوە و وەزارەتى داراییش ڕوونکردنەوە دەدات

2021.05.10 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
فۆڕمێکى نوێ بە فەرمانبەرانى هەرێم پڕدەکرێتەوە و وەزارەتى داراییش ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

حکومەتى هەرێم فۆڕمێکى نوێ بۆ پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکانى بایۆمەترى بە فەرمانبەران پڕ دەکاتەوە، بەشێک لە دامەزراوەکان دەڵێن بۆ دروستکردنى هەژمارى بانکییە، بەڵام دارایی ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی فۆرمەکە کە وەزارەتى دارایی ئاڕاستەى فەرمانگەکانى کردووە و کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، فەرمانبەران دەبێت فۆرمەکە پڕبکەنەوە بەمەبەستى پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكانی بایۆمەتری و دروستكردنی كۆدی بێ هاوتا.

 

نەخۆشخانەى ئاشتى لە سۆران کە یەکێکە لەو دامەزراوانەى فۆرمەکەى ئاڕاستەى فەرمانبەرەکانى کردووە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەوەی لە فۆڕمەكەدا هاتووە بۆ دروستكردنی كۆدی بێ هاوتایە بۆ فەرمانبەران، ئەو كۆدی بێ هاوتایە بۆ دروستکردنی هەژماری بانكیە بۆ فەرمانبەران.

 

بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (10ی ئایاری 2021) وتی، "ئەوەی داواکراوە فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان فۆڕمی پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی بایۆمەتری پڕ بکەنەوە شتێکە بۆ سەرژمێریییە و هیچ پەیوەندی بە موچە و پاشەکەوتی موچەوە نییە و تەنها بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئاماری فەرمانبەرانە."

 

لەبارەی ئەوەی دەوترێت بۆ کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ فەرمانبەران، ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی وتی، "کردنەوەی هەژماری بانکی لەم قۆناغەدا ناتوانرێت بۆ فەرمانبەران بکرێت چونکە ماوەی 10 ساڵە حکومەت لەوبارەیەوە لەهەوڵدایە و تا ئێستا 50% کارەکانی تەواو کراوە و کاری زیاتری ماوە".

 

"جگە لەوەش بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی دەبیت بانکەکانی هەرێم لە نێوان پارێزگاکان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) پێکەوە ببەسترێنەوە ئەوکات دەکرێت هەژمارەکە بکرێت چونکە ئەمە تەنها و تەنها بۆ کردنەوەی هەژمارەکە نییە بەڵکو سیستمی ئەلیکترۆنییە و پێویستی بەوردەکاری زیاتر هەیەو بۆ ئەوەش هەوڵەکان بەردەوامە"، سەرچاوەکە وایوت.

 

بەپێی رێنماییەکانى وەزارەتى دارایی، هەموو فەرمانبەرێک کە لە بایۆمەتری تۆمار كرابێت، دەبێت ئەو فۆڕمە وەربگرێت و پاش دڵنیابوونەوە لە زانیارییەكان، لە ناو و لەدایكبوون و باركۆد، دەبێت واژ و پەنجەمۆری بكات.

 

هەروەها پێویستە فەرمانبەر کۆپی ناسنامەکەی کە بارکۆدی بایۆمەتری لەسەرە لەگەڵ فۆرمەکە هاوپێچ بکات.

No photo description available.No photo description available.