گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

گۆڤاڕێک هۆکاری دواخستنی جیابوونەوەى گەیتس و هاوسەرەکەى تائێستا ئاشکرا دەکات

2021.05.10 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڤاڕێک هۆکاری دواخستنی جیابوونەوەى گەیتس و هاوسەرەکەى تائێستا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-
گۆڤارێکی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، بیڵ گەیتس و میلیندای هاوژینی بەهۆی کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبووەوە بڕیاریانداوە لەیەکتر جیاببنەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، دیاریکردنی کات و بەرواری جیابوونەوەکەشیان پەیوەندی بە بچوکترین منداڵیانەوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری "People"ی ئەمرێکی (10ی ئایاری 2021)، جیابوونەوەی بیڵ و میلیندا دوای 27 ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی، دەگەرێتەوە بۆ کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبوو.


ئاماژە بەوەشکراوە، "ماوەیەکی زۆرە ئەو دوو هاوسەرە بڕیاری ئەوەیان داوە کە لەیەکتر جیا ببنەوە، بەڵام ئەوان بەهۆی ڤیبی کچیانەوە کە تەمەنی 18 ساڵە و بچوکترین منداڵیانە ئەو پرسەیان داوخستبوو".


گۆڤارەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، "بیڵ گەیتس و میلیندای هاوسەری لە ماوەی ڕابردوودا چاوەڕێی ئەوەیان کردووە ڤیبی کچیان قۆناغی ئامادەیی تەواو بکات و دواتر بریاری جیابوونەوەکەیان بەکردەیی جێبەجێ بکەن".


بەگوێرەی ڕاپۆرتەی گۆڤارە ئەمەریکییە، "هەردوو هاوسەرەکە نەیانویستووە بریاری جیابوونەوەکەیان کاریگەری هەبێت لەسەر کەشی خوێندن و دەروونی دواین منداڵیان کە ئەوەش ڤیبیە، بۆیە ئەوماوە زۆرە چاوەڕێیان کردووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "بیڵ گیتس و میلیندا هاوسەری سێ منداڵیان هەیە بە ناوەکانی جێنیڤەر (25 ساڵ)، ڕوور (21 ساڵ) و بچوکترین منداڵیشیان ڤیبییە کە تەمەنی 18 ساڵانە.

 

گۆڤارەکە ئەمەریکییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، "میلیندای تەمەن 56 ساڵ دەستپێشخەری کردووە لە پێشکەشکردنی مامەڵەی جیابوونەوەکەی دژ بە گەیتسی هاوسەری کە تەمەنی 65 ساڵە و لە پەڕاوی جیابوونەوەکەدا نووسیویەتی، "پەیوەندی نێوانمان بەیەکجاری کۆتایی هاتووە و بەهیچ شێوەیەک گەڕانەوەی تێیدا نییە".


ڕاپۆرتە ئەمەریکییەکەی ئەوەشی ئاشکراکردووە، "هەردوو هاوژینەکە بڕیاریانداوە دوای جیابوونەوە بەردەوام بن لە بەرێوەبردنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زەبەلاحی پێشەسازی ئەلکترۆنی لە ئەمەریکا و جیهاندا و بە یەکەوە زیاتر ئەو کۆمپانیاییە بەرە و پێشەوەبەرن".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەر لەیەکەم ساتی جیابوونەوکەیاندا، گەیتس بە بەهای دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلار پشکی لەچەند کۆمپانیایەکی بەناوبانگی ئەمەریکا کردووە بەناوی میلینداوە".