گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى کازمى: بۆشایی ئەمنى لەگەڵ پێشمەرگە پڕ دەکەینەوە

2021.05.10 - 17:50
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى کازمى: بۆشایی ئەمنى لەگەڵ پێشمەرگە پڕ دەکەینەوە

ناس کورد-

وتەبێژى فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە و چەند پڕۆسەیەکیان پێکەوە ئەنجامداوە بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنى نێوان هەردوولا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا ڕەسوڵ ئەمڕۆ دووشەممە (10ی ئایاری 2021) بە ئاژانسى فەرمیی عێراقییەی ڕاگەیاند، هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ پاسەوانى هەرێم (پێشمەرگە) بۆ پڕکردنەوەى بۆشایی ئەمنى نێوان هێزەکانى فیدراڵ و هەرێم، لەڕێگەى زانیارى هەواڵگرییەوە چەند هێرشێکیان لەو ناوچانە ئەنجامداوە.

 

وتیشى، کارکردن بەردەوامە بۆ گەڕان بەدواى چەکدارانى داعش لەو ناوچانە و دەیانەوێت لەداهاتوودا ئەو بۆشاییە ئەمنییە پڕ بکەنەوە.



لەبارەى خشتەى کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان، یەحیا ڕەسوڵ جەختی کردەوە لیژنەى تەکنیکى پێکهێنراوە و کە کار لەسەر ئەو پرۆسەکە دەکەن، لەرێگەى دیالۆگى نیشتیمانییەوە سەرکەوتوو بوون لەوەى ئەرکى هێزەکانى هاوپەیمانان لەشەڕکردنەوە بۆ مەشق بگۆڕن.