ناس کورد-
نێردەى یەکێتی ئەوروپا لە عێراق "نیگەرانە" لە سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان و هەروەها نیگەرانە لەوەى ناوی کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا هێنراوە لە ڕاگەیەنراوی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێردەى یەکێتی ئەوروپا لە پەیامێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (10ی ئایاری 2021) دەڵێت، "ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادیی ڕۆژنامەوانی و مافی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە بناغەی سەرەکی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسییە."
یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانیی خۆیشی دەربڕیوە لە ناوهێنانی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەنراوی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بەوەى سزادراوانی بادینان هاوکاریی داراییان لێیان وەرگرتبێت.
بۆیە داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتەواوی پابەندی مافەکانی مرۆڤ بێت، لەنێویاندا "دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە" بۆ سزادراوانی بادینان و دابینکردنی ئازادیی ڕادەربڕینی تەواوەتی و ئازادیی ڕۆژنامەنوسی بۆ هاوڵاتیان.
لە لایەکی ترەوە، ئەندامی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دادگاكان سه‌ربه‌خۆ نیین، دەسەڵاتی دادوەری لەم دواییەدا وەک پەرلەمانی لێهاتووە حزبەکان بە دابەشکاری دادوەرەکان دادەنێن، دەشڵێت، ئه‌و كه‌یسه‌ی چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی بادینان به‌تاوانی ڕەچاوناكات، به‌ڵكو شتێكی زۆر ئاساییه.
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر، ئەندامی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان لەمیانی گفتوگۆیەک کە "ناس کورد" بینیویەتی (10ی ئایاری 2021) دەڵێت، "ئەگەر بڵێم دۆخی دادگاکان و دادوەری لەهەرێمی کوردستان باشە ئەوا ڕاست ناڵێم دادگاكان سه‌ربه‌خۆ نیین، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ن، دەسەڵاتی دادوەری لەم دوواییەدا وەک پەرلەمانی لێهاتووە حزبەکان بە دابەشکاری حزبی دادوەرەکان دادەنێن دادوه‌ره‌كان بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه پله‌باڵاكان واته (مناصب قضائی علیا) ڕێگه به حیزبه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌مه شتێكی ناشیرینه به‌ڕاستی له‌به‌رئه‌وه خۆیان به‌قه‌رزاری ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ده‌زانن، زۆرم پێ ناخۆش بوو وتم دادگایه‌ك ئه‌ندامه‌كانی به‌وجۆره بکه‌ن هه‌ر دادگا نه‌بێت باشتره".
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر بۆ دەنگی ئەمریکا ئەوەشی وتووە، "ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ی چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی بادینان به‌وجۆره بۆم ڕه‌وانه‌كرابێت به‌تاوانی ڕه‌چاوناكه‌م، به‌ڵكو به‌شتێكی زۆر ئاساییه ڕه‌چاوی ده‌كه‌م، دادوه‌رێك كه دادپه‌روه‌ر نه‌بێت خۆی ده‌زانێت وانییه و حوكمیشی له‌سه‌ربدات ئه‌وه شوێنی دۆزه‌خه، جگە لەوەش كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بیه‌وێت كه یاسا سه‌روه‌ر بێت و مافه‌كانی مرۆڤ بپارێزێت نابێت سیسته‌می هەواڵدەری نهێنی تێدا هه‌بێت".
پێشتر مامۆستا ڕووگەش جەباری، خێزانی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی ڕایگەیاندبوو، "پێشتر شێروان لێی پرسیم ئەوکاتەی لای من ڕۆیشتیت هیچ هەڕەشەیەکت لێکراوە پێم وت نا، ئنجا ئێستا تێدەگەم بۆ لێی پرسیم چونکە هەڕەشەیان بەمن لێکردبوو تابەزۆر دانپێدانانی پێ واژۆ بکەن".
لای خۆیەوە دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر وتی، "لێره زۆركردنێكی مه‌عنه‌وی هەیە و پێویستبوو له‌سه‌ر دادگای تاوانه‌كان ژنه‌كه‌ی بهێنایه گوێی لێ ڕابگرن بزانن چی ده‌ڵێت، نه‌ك من بڵێم بڕۆ قسه‌كانت هیچ به‌هایه‌كی نییه".
دادوەر عەبدولکەریم حەیدەر ئاماژەی بە نمونەیەک کرد کە کاتی خۆی دادوەر بووە چۆن ئەو دانپێدانانەی ڕەتکردووەتەوە کە لەژێر زۆرلێکردندا واژۆ کراون، "من كه دادوەر بووم كه‌س هاتووه وتویه‌تی جه‌نابی دادوه‌ر من دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بووم و ده‌موچاوی تۆمه‌تباره‌كه‌م بینیووه سوور بووەته‌وه وتومه ئه‌وه بۆ سوربۆووەه‌وه وتویه‌تی لێیانداوم یه‌كسه‌ر مفه‌وه‌زه‌كه‌م هێنا و وتم تۆ لێتداوه وتم ئه‌گه‌ر دانی پێداده‌نێت یان گوێ له به‌ڵگه‌كان ده‌گرم وتم من ئه‌و وته‌یه وه‌رناگرم جارێكی تر وته‌ی وه‌ربگرن."
ئەگەر تۆ دادوەر بویتایە لەو کەیسە چۆن حوکمت دادە؟ وەڵامەکەی دادوەر عەبدولکەریم بەوجۆرە بوو کە "ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌یسه به‌وجۆره بۆم ڕه‌وانه‌كرابێت به‌تاوانی ڕه‌چاوناكه‌م به‌ڵكو به‌شتێكی زۆر ئاساییه ڕه‌چاوی ده‌كه‌م، یاساكه‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات به‌ڵام ئێمه كێشه‌مان له‌و ده‌قانه‌ش هه‌یه دەقیش زۆر لاستیكیه و به‌كارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كان كه به‌وجۆره جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بوایه ئه‌مانه بڕیار ده‌ربچوایه به‌ئازادكردنیان له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی كه له‌بڕیاره‌كه هه‌یه ئه‌وه‌نده هه‌ستیار نییه كه بتوانرێت بوترێت تاوانه ده‌بوایه بڕیار ده‌ربچوایه به ره‌تكردنه‌وه و ئازادكردنیان".
وتیشی، "ڕێگه‌یه‌كی ترمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت كه لێبوردنێكی تایبەتی بۆیان ده‌ربكات ده‌بێت ناوی دادگاكان بنوسێت یه‌ك به‌یه‌ك ناوی كه‌سه‌كان، ناو و ژماره‌ی داواكه بنوسێت حوكمه‌كانیان چه‌ند بووه و بڵێت ئێمه بڕیارماندا حوكمه‌كانیان لابچێت و نه‌مێنێت و ئازادبكرێن و بچنه‌وه ماڵی خۆیان به‌وجۆره ده‌كرێت له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمه له‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ماده‌ی 10 ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دراوه‌ته جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم".
دادوەر عەبدولکەریم ئەوەشی وت، "بڕیاری پەسەندکردنی بڕیارەکە لەلایەن دادگای پێداچونەوە پلەی کۆتایی نیە و داواكاری گشتی ده‌توانێت و هه‌م پارێزه‌كانیان هه‌موویان ده‌توانن داوای ڕاستكردنه‌وه بكه‌ن. نوێنه‌ری داواكاری گشتی ده‌توانێت داوای ڕاستكردنه‌وه بكات، پارێزه‌كانی تۆمه‌تباره‌كان ده‌توانن داوابكه‌ن ئه‌مانه مافی خۆیانه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن چونكه داواكاری ڕاستكردنه‌وه له‌سه‌ر داواكاری ده‌مێنێت به‌ڵام پێداچوونه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان نییه ئه‌گه‌ر داوانه‌كه‌ن ناچێت بۆ ڕاستكردنه‌وه".
ئەوەشی ئاشکراکرد، "سەرۆکی هەرێم ناتوانێت بڕیاری ئازادکردنیان بدات چونكه جارێ داواكاری ڕاستكردنه‌وه ماوه‌كه‌ی ماوه، كێ ناڵێت دادگای پێداچوونه‌وه خۆی بڕیاری خۆی چاك ناكاته‌وه؟ لێبوردنی تایبەتی هه‌میشه بۆ ئه‌و حوكمدراوانه ده‌رده‌چێت كه حوكمه‌كانیان گه‌یشتۆته پله‌ی كۆتایی، پێشبینی ده‌كه‌م ماوه‌كه‌ی مانگێگه یان شه‌ست ڕۆژه دڵنیانیین چونكه دووساڵه من خانه‌نشین كراوم".