ناس کورد-
وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتنى بەشێک لە پارەى هاوپەیمانانى بۆ دابینکردنى موچەى پێشمەرگە راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی، کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابینی دەکەن، بەشێکی دیکە لەکۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، وردەکاری ئەو یارمەتییە پێکهاتوە لە گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی شەڕکردن.
عه‌مید روكن ئه‌میر كه‌ریم خوڕشید به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند "ئه‌وان به گرنگیه‌وه سه‌یری ئه‌و هاوكاریانه ده‌كه‌ن، كه دەدرێن بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
وتیشی "هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گرنگ و پێویسته، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانن هێزێكی تۆكمه دروست بكەین، بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش".
هاوكات موقەده‌م فه‌رمان زراری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازی وتی "هه‌ر هاوكارییه‌ك لەلایەن هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌گاته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌گوێره‌ی پلانێكی پێویست و نه‌خشه بۆ داڕێژراو به فه‌رمانی وه‌زارەتی پێشمه‌رگە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی، به‌سه‌ر لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وهزارەتمان دابه‌شده‌كرێت".