گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕێکی ئێجگار زۆرە

سلێمانی؛ خواردنی گۆشتی سور لە ڕەمەزاندا %20 زیادی کردووە.. گەیشتووەتە چەند تۆن؟

2021.05.10 - 14:41
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ خواردنی گۆشتی سور لە ڕەمەزاندا %20 زیادی کردووە.. گەیشتووەتە چەند تۆن؟

ناس کورد-

خواردنی گۆشتی سور لە مانگی ڕەمەزاندا لە هەریمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تەنها لەشاری سلێمانی دوو هەزار و 480 تۆن گۆشتی سور خراوەتە بازاڕەکانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی نوێی سلێمانی (دووشەممە 10ی ئایاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا تائێستا بڕی دوو هەزار و 480 تۆن گۆشتی تەندروستمان ڕەوانەی بازاڕەکان کردووە."

 

وتیشی، "بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو ڕەوانەکردنی گۆشت نزیکەی %20 زیادی کردووە، بەگشتیش بەراورد بە ڕەمەزانی ساڵی ڕابردووش هەر زیادی کردووە."

 

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو گۆشتە تەنها بۆ ناو شآری سلێمانی بووە و قەزا و ناحییەکان کوشتارگەی تایبەت بە خۆیان هەیە، ئێمە تەنها گۆشت ڕەوانەی بازاڕەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەین."

 

بەڕێوەبەری کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر لەم مانگەدا نزیکەی 10 تۆن گۆشتی خراپبوویان ڕەتکردووەتەوە و ڕێگەیان لەوە گرتووە بخرێتە بازاڕەوە."