گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’شوێنێکی سەلامەت نییە’’

ڕێکخراوێکی میدیایی؛ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوونەتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی کەسانی هاوڕەگەزخواز

2021.05.10 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکخراوێکی میدیایی؛ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوونەتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی کەسانی هاوڕەگەزخواز

ناس کورد-

ڕێکخراوێکی چاودێری میدیایی ڕایگەیاند، ئەگەرچی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بووەتە شوێنی کۆکردنەوەی کەسانی هاوڕەگەزخواز، بەڵام ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە بۆ ئەو کەسانە سەلامەت نیین و زۆرجار ڕووبەڕووی ناوزڕاندن و گێچەڵی سێکسی دەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی "GLAAD" کە ڕێکخراوێکی چاودێری میدیایە لە ئەمریکا و لە دژی ناوزڕاندنی هاوڕەگەزخوازەکان (LGBT)  دامەزراوە، "تۆڕە کۆمەڵایتییەکان لە هەموو دنیادا بۆ هاوڕەگەزخوازەکان شوێنێکی سەلامەت نیین."

 

توێژینەوەکە لەلایەن چەند تیمێکی جیاوازەوە ئەنجامدراوە و هەر تیمێک چاودێری یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کردووە بۆ دەرخستنی سیاسەتەکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایتییانە بەتایبەتی بەرامبەر کەسانی هاوڕەگەزخواز.

 

سارا کەیت ئێلیس، سەرۆکی جێبەجێکاری  ڕێکخراوەکە دەڵێت، "بۆمان دەرکەوتووە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان بە دۆستی کەسانی هاوڕەگەخواز  (LGBT) دەزانن، بەڵام لە هەمانکاتدا ڕێگە بە گێچەڵی سێکسی بەرامبەریان دەدەن و ڕێگەش بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە لەبارەیانەوە دەدەن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "جیهانی ئینتەرنێت، لەناویاندا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وەک شوێنێکی گرنگی کۆکردنەوەی کەسانی هاوڕەگەزخوازن، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنی نەرێنی لە ئەرێنی زیاترە."

 

ڕێکخراوەکە، هیوای خواستووە بتوانن لەگەڵ ماڵپەڕ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کار بکەن و پلانیان هەیە ساڵانە خوێندنی هاوشێوە پێشکەش بکەن.