ناس کورد-
موقتەدا سەدر داوا لەحکومەتى عێراق دەکات، تاوانبارانى کوشتنى چالاکان بەپەلە ببرێنە بەردەم دادپەروەرى دادگا و داواش دەکات لەبەرامبەر ئەو دۆخەشدا دەروونیان کۆنترۆڵ بکەن و ئارام بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موقتەدا سەدر، ڕێبەرى رەوتى سەدر (10ى ئایارى 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد،مەرجى بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان کە دەبێت هەموان پێوەى پابەندبن لەچوارچێوەى شەرعیەت و عەقڵانیەت و کۆمەڵایەتى و نیشتیمانیدا بێت.
لەبارەى کوشتنى چالاکانیشەوە ڕابەرى ڕەوتى سەدر دەشڵێت، ئەو کردەوانە کارى ترسنۆکەکانە ئەوانەى کە دەیانەوێت زیان بە ئاسایشى هاوڵاتى و نیشتیمان بگەیەنن.
موقتەدا سەدر داواش لەحکومەت دەکات تاوانباران بدرێنە دادگا و سزاى دادپەروەرانە بدرێن و هەروەها داواش لە هەمووان دەکات کۆنترۆڵى خۆیان بکەن و ئارام بن.
سەدر وتوشیەتى "ئێستا دەڵێم و پێشتریش باسم کردووە لەگەڵ نزیکبوونەوەى هەر پڕۆسەیەکى دیموکراتیدا، دژایەتیەکانى هێزى شەڕ لەدژیان بەدەردەکەوێت ئەوەش بەکوشتن و تۆقاندن و بڵاوکردنەوەى پڕوپاگەندە بەڵام ئەوان لەوانە بەهێزترن".