گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەوڵى تیرۆرکردنى رۆژنامەنووسێک دەدرێت ’لەژێر چاودێرى چڕدایە’

2021.05.10 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵى تیرۆرکردنى رۆژنامەنووسێک دەدرێت ’لەژێر چاودێرى چڕدایە’

ناس کورد- 

دواى تێپەڕینى 24 کاتژمێر بەسەر تیرۆرکردنى ئەیهاب وەزەنى، هەوڵى تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنووسێک لەدیوانیە دەدرێت و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە لەژێر چاودێرى چڕی نەخۆشخانەدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى تەندروستى لەشارى دیوانیەوە بەئاژانسى هەواڵى "فرانس پرێس"ى ڕاگەیاند، دواى ئەوەى ڕۆژنامەنووس ئەحمەد حەسەن دوو گولە بەر سەرى کەوتووە و هەروەها گولەیەکیش بەر شانى کەوتووە بۆ چارەسەرکردنى برینەکەى و چاودێریکردنى دۆخى خراوەتە ژێر چاودێرى چڕەوە لەنەخۆشخانە.

 

بەپێى وتەى شایەتحاڵێک کە لەگەڵ حەسەن-دا بووە و قسەى بۆ ئاژانسەکە کردووە، لەنزیک کاتژمێرى یەک شەوى یەکشەممە کاتێک حەسەن لەئۆتۆمبیلەکەى دابەزیوە بۆ ئەوەى بچێتە ماڵەوە بەر گولە دراوە.

 

ئەوەش دواى ئەوە هات، 24 کاتژمێر لەدواى تیرۆرکردنى ئەیهاب وەزەنى چالاکى مەدەنیى و سەرۆکى هەماهەنگارى خۆپیشاندانەکانى کەربەلا لەبەردەم ماڵەکەى خۆیدا، بەمەبەستى تیرۆرکردنى تەقە لە ڕۆژنامەنووس ئەحمەد حەسەن لەدیوانیە دەکرێت و هێشتا بۆ هەردوو کردەوە تیرۆریستیەکە حکومەتى عێراق هیچ ئەنجامێکى لێکۆڵینەوەى ڕانەگەیاندووە.