گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر دەنگۆی بەشداریکردنی هێزێکی کوردی لە کوشتنی سولەیمانی ئاشکرا کرد

2021.05.10 - 10:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر دەنگۆی بەشداریکردنی هێزێکی کوردی لە کوشتنی سولەیمانی ئاشکرا کرد

ناس کورد-

ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو ڕاپۆرتە ئاشکرا کرد کە باس لەوە دەکات "هێزێکی کوردی بەشداری لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا کردووە" و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دەڵێت، ئەو ڕاپۆرتانە شارەوا نیین لایان, ، دەشڵێت، ئێران هەمان هەڵوێستی پێشووی هەیە کە هەرکەسێک لەهەر وڵاتێک دەستی هەبێت لە تیرۆرکردنی سولەیمانیدا تۆڵەی لێدەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى بڵاوبونەوەى ڕاپۆرتێک لەماڵپەڕى یاهو نیوزى ئەمەریکى لەسەر کوشتنى قاسم سولەیمانى و ناوهێنانى دەزگاى دژە تیرۆر لە هەرێمی کوردستان و وەکو بەشداربوویەک لەو کارەدا و بەستنەوەی بە دژەتیرۆری یەکێتییەوە، کاردانەوەى جیاجیاى حزبەکانى هەرێم و ئێرانى بەدواى خۆێدا هێناوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

 

لەوبارەیەوە، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران (دووشەممە 10ى ئایارى 2021) سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ڕایگەیاند، "ئەو ڕاپۆرتانە لای ئێمە شاراوە نیین، بۆچوونی هەر ئەوەیە کە ڕامانگەیاندووە و تەواوى ئەو کەسانەى کە بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ و لەهەر وڵاتێکەوە لەو تیرۆرەدا بەشداربووبێتن ئەوا کارێکى نامەردانەیان کردووە بەرپرسیارێتى ئەو کارەش هەڵدەگرن." 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، "هەروەها بەشێوازى جیاجیا ئەوانە بەسزا دەگەیەنرێن و ئەوەش لە کارنامەماندایە." 

 

هەر لەدوای ڕاپۆرتەکە هەردوو دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی و پارتی ڕوونکردنەوەیان بڵاوکردەوە و بێبەری بوونی خۆیان لە ڕووداوەکە ڕاگەیاند.