گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی ڕووداوەکە

چارەنوسی 32 دەستگیرکراوە کوردەکەی میسڕ ئاشکرا کرا.. ’’شۆفێری تاکسییەک وای لێکردوون’’

2021.05.10 - 09:54
App store icon Play store icon Play store icon
چارەنوسی 32 دەستگیرکراوە کوردەکەی میسڕ ئاشکرا کرا.. ’’شۆفێری تاکسییەک وای لێکردوون’’

ناس کورد-

دەزگای لوتکە وردەکاریی دەستگیرکردنی 32 هاووڵاتی کوردی لە وڵاتی میسڕ ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، شۆفێری تاکسییەک بردوونی بۆ ناوچەیەکی قەدەغەکراو و لەوێ جێیهێشتوون، دەشڵێت، کێشەکەیان چارەسەرکراوە سبەینێ دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، "ژمارەیەک گەشتیاری هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 32 کەسە، بە مەبەستی گەشت و سەیران لە 16ی مانگی نیسان سەردانی وڵاتی میسڕ-یان کردووە."

 

بەگوێرەی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، ئەو 32 کوردە، بۆ گەشت و گەڕان بە چەند شارێکی ئەو وڵاتە، لەلایەن شۆفێرێکی مسرییەوە دەبرێن بەرەو شاری ئەسکەندەرییە، بەڵام لە ناوچەیەکی قەدەغەکراوی ئەو سنوورە جێیان دەهێڵێت و دواتر لەلایەن پاسەوانانی سنوری وڵاتی میصرەوە دەستگیر دەکرێن، کە وا زانراوە ئەم هاووڵاتییانە بیانەوێت لەو سنوورەوە کۆچ بکەن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو گەشتیارە کوردانە ماوەی پێنج ڕۆژە لە بنکەیەکی پۆلیس لە وڵاتی میسر دەستبەسەرن و لە ژیانێکی سەختدان بەهۆی کەمی و نەبوونی ئاو و خۆراکەوە لە گەراجی ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیسدا دەستبەسەرن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پاش لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانە، لە پاش ڕۆژێک دادگا بڕیاری داوە ئازادبن وابڕیاریشە 11ی ئەم مانگە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە مەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ گەڕانەوەی گەشتیارەکان، دەزگای لوتکـە بەردەوام لەپەیوەندیدایە لەگەڵیاندا و چەندین گرتە ڤیدیۆی و وێنە لەبەردەستماندایە سەبارەت بە خراپی ڕەوشیان، هەروەها ئامادەی هەر هاوکاری و کارئاسانییەکە بۆ دەربازبوونیان لەو دۆخە.

 

هاوکات لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی نزیکەی 30 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی گەشتیاری چووبوونە وڵاتی میسر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کران، د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیوەندی بە باڵیۆزی میسر لە عێراق و کونسوڵی میسر لە ھەرێمی کوردستانەوە کرد و داوای ئازادکردن و گەڕاندنەوەی ئەو ھاونیشتمانیانەی لێ کردن."

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە کە پێویستە ھەرچی زووە ئەو هاووڵاتیانە ئازاد بکرێن و تەواوی بەڵگەنامەکانیان پێ بدرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، باڵێۆزی میسر لە بەغدا و کونسوڵی میسر لە ھەرێمی کوردستان، بەڵێنیان داوە کە بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە بکەن و بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو ھاووڵاتیانە به زوترين كات بگەڕێننەوە.