گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

حکومەتى عێراق 100 هاوڵاتى گیرخواردووى کورد لەهیندستان دەگەڕێنێتەوە

2021.05.10 - 09:51
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى عێراق 100 هاوڵاتى گیرخواردووى کورد لەهیندستان دەگەڕێنێتەوە

ناس کورد- 

هێڵى ئاسمانیى مەدەنیى عێراق ڕایگەیاند، لەگەشتى دووەمى هێڵى ئاسمانیدا بۆ گەڕانەوەى هاوڵاتیە گیرخواردووەکان لەهیندستان شەوى رابردوو 400 هاوڵاتى گەیشتنە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا و 100 کەسیان هاوڵاتى هەرێمن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حوسێن جەلیل، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هێڵى ئاسمانیى عێراق (10ى ئایارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح ڕایگەیاند، دووەم گەشتى تایبەتى بۆ گەڕاندنەوەى هاوڵاتیە گیرخواردووەکان لەهیندستان 400 هاوڵاتین و 100 هاوڵاتیان لەهەرێمى کوردستانن.

 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گەشتى تایبەتى سێیەم لەڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو دەستپێدەکات و داواش لەهەموو گەشتیاران دەکەن پشکنینى PCR  بکەن بۆ دڵنیابوون لەتووش نەبوونیان بەپەتاکە و هەروەها پابەندى ڕێنمایە تەندروستیەکانیش ببن.

 

لاى خۆشیەوە سەرچاوەیەکى پزیشکى لەفەرمانگەى تەندروستى زیقار بەڕۆژنامەکەى وتووە، 18 هاوڵاتى کە لە هیندستانەوە گەڕێنراونەتەوە کەرەنتینە کراون دواى ئەوەى دەرکەوتووە توشبوویان بەپەتاکە تێدایە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەوەى تا ئێستا بەدەرکەوتووە لەو توشبووە گەڕێنراوانە نازانرێت نەوەى نوێى هیندییە یاخود هەر ڤایرۆسە کۆنەکەیە.

 

هاوکات فەرماندەى تەندروستى بەسڕەش تۆمارکردنى 13 توشبووى کۆرۆناى لەناو ئەو کەسانە ڕاگەیاند کە لەهیندستانەوە بەمدواییانە گەڕێنرانەوە شارەکە و 32 کەس بوون.