ناس کورد-
لە شەڕی نێوان دوو ماڵدا لە گوندێکی قەزای شێخانی سەربە پارێزگای دهۆک پیاوێکی تەمەن 40 ساڵ کوژرا و پۆلیسیش دەڵێت، بەهۆی کێشەی عەشایەرییەوە بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو ماڵدا لە گوندی تاق حەرب لە قەزای شێخان پیاوێکی بەڕەگەز عەرەبی تەمەن 40 ساڵ بەناوی (ح، ش، ا) کوژرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر لەدوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ لە شوێنی تاوانەکە بکوژەکە دەستگیرکرا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕوودانی شەڕەکە بەهۆی کێشەی عەشایەرییەوە بووە."