گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوڕێک لە ڕەواندوز دایکی خۆی کوشت

2019.06.12 - 13:28
App store icon Play store icon Play store icon
 کوڕێک لە ڕەواندوز دایکی خۆی کوشت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - سابیر عەبدوڵا پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، ئەو ژنەى دوێنێ لە ماڵەکەى خۆیدا تەرمەکەى بە کوژراوی دۆزرایەوە لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە. سەعدون هاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە ناس کوردی وت، "دوای لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەى تەرمی ژنێکی 65 ساڵ لە ماڵەکەى خۆیدا لە قەزای ڕەواندوز، هەرزوو کوڕەکەى دەستگیرکرا و دواتر دانی بە تاوانەکەیدا نا." وتیشى، "تاوانبارەکە ناوی (س م)ـە و لەدایکبوونی 1997 و کوڕی ژنەکەیە، هۆکاری کوشتنەکەى دەمەقاڵێی و لێکتێنەگەشتن بووە لەگەڵ دایکی."