گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆخی قودسەوە بە ئیسرائیل ڕاگەیاند

2021.05.10 - 08:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆخی قودسەوە بە ئیسرائیل ڕاگەیاند

ناس کورد-

ئەمەریکا لەسەر گرژییەکانی ئەم دواییەی فەڵەستین و دۆخی قودس هاتەدەنگ و نیگەرانی قوڵی خۆی بەرامبەر دۆخەکە ڕاگەیاند و داواش دەکات ئیسرائیل ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە ئارامی لەکاتی مەراسیمەکانی ڕۆژی  قودس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا (دووشەممە 10ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "جاک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هاوتە ئیسرائیلییەکەی مائیر بن شەبات، لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی قودس گفتوگۆی کردووە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سولیڤان جەختی لە نیگەرانی قوڵی ئەمەریکا کردووەتەوە لەو ڕووداوانەی لە مانگی ڕەمەزان لە قودس ڕوودەدەن، بەتایبەت دەرکردنی خێزانە فەڵەستینییەکان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە هێرشی موشەکی و ئەو  باڵۆنە گڕدارانەی لە کەرتی غەزەوە بەرەو ئیسرائیل دەتەقێنرێن جێگەی قبوڵ کردن نین و دەبێت ڕێگەی لێبگرێت.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا داوای لە حکومەتی ئیسرائیل کردووە، رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئارامی لە کاتی مەراسیمەکانی رۆژی قودس.

 

هەینیی ڕابردوو دوای ئەوەی دەیان هەزار فەلەستینی بەهۆی دوایین هەینی ڕەمەزان، چوونە مزگەوتی ئەقسا بۆ نوێژکردن، بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، دواتر بەشێکیان ماونەتەوە و دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە دژی ڕاگواستنی زۆرەملێ و کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین و تائێستاش گرژییەکان بەردەوامن.

 

لە بەرامبەردا پۆلیسی ئیسرائیل بە گولـلەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ ڕووبەڕووی فەڵەستینییەکان بوونەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس برینداربوون.

 

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، تاوەکو ئێستا خۆپیشاندان و گرژییەکان بەردەوامن و برینداربوونی 17 کەسی دیکەی لەو ڕووبەڕووبوونەوانەدا ڕاگەیاندووە.