ناس کورد-
وەزارەتى نەوتى عێراق کوژاندنەوەى ئاگرى ئەو بیرە نەوتەى لەکەرکوک راگەیاند، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر هیرشی کرایە سەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیرى نەوت لە بروسکەیەکدا بۆ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران ئاماژەى بەوەکردووە، تیمەکان توانیویانە ئێوارەى ئەمرۆ لەکاتێکى پێوانەیدا ئاگرى بیرە نەوتى 183 لە کێڵگەى باى حەسەن لەسنورى پارێزگاى کەرکوک بکوژێننەوە کە لەپێنجى ئایارلەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە هێرشیکرابووە سەر.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئاگرى بیرەکە لەماوەى چوار رۆژدا کوژێنراوەتەوە دواى ئەوەى پێشتر ئاگرى بیرى 177 لەهەمان کێڵگە کوژێنراوەتەوە.
کیڵگەى باى حەسەن لەکەرکوک لە پێنجى ئایاریدا هێرشیکرایەسەر و دوو بیرى تەقێنرایەوە و ژمارەیەک ئەندامى هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس کوژران و برینداربوون.