ناس کورد-
وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق ڕایگەیاند، سەرچاوەکانى ئاوى بەنداوى دەربەندیخان بڕاون و سەرچاوەکانى ئاوى بەنداوى دوکانیش 70% کەمیانکردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەهدى ڕەشید، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق (9ى ئایارى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، کەمى بارانبارین و گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا سەرچاوەکانى ڕووبارى دیجلە و فوراتى کەمکردووەتەوە، داوامان لە تورکیا کردووە کە زیانەکانمان لەگەڵدا بەش بکات و ئەوانیش وەڵامى ئیجابییان هەبووە.
ئاماژەى بەوەشدا، هەروەها سەرچاوەکانى ئاوى بەنداوى دەربەندیخان بڕاون و سەرچاوەکانى بەنداوى دوکانیش 70% کەمیانکردووە، بەڵام دانیشتوانى پارێزگاى دیالە دڵنیادەکەینەوە کە ئاوى باخەکانیان و ئاوى خواردنەوە بەشى پێویست هەیە و پارێزراوە.
مەهدى ڕەشید لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتى، بەشى پێویست ئاوى عەمبارکراومان لە ڕووبارەکانى دیجلە و فورات هەیە بۆ دابینکردنى پێویستى پلانى کشتوکاڵیى هاویینە.