گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخشە..هەرێم بە نۆ بەنداوى ’’گەورە و ستراتیژى’’ رووبەڕووى وشکەساڵى دەبێتەوە

2021.05.09 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
نەخشە..هەرێم بە نۆ بەنداوى ’’گەورە و ستراتیژى’’ رووبەڕووى وشکەساڵى دەبێتەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم نەخشەى دروستکردنى نۆ بەنداوى گەورە و ستراتیژى بڵاوکردەوە، وەک بەشێک لە پلانى رووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو پرسە ئەمڕۆ لەکۆبونەوەیەکی نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبونەوەکەدا بابەتی دروست کردنی بەنداوی ستراتیژی و پرۆژەی ئاودێری گەورە لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی سیستەمی PPP تاوتوێکرا .

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەرلەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا کە دەرگا واڵابکرێت بەڕووی ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت لەو بوارەدا پرۆپۆزەلی تایبەتی خۆیان پێشکەشی وەزارەت بکەن، بەمەبەستی دروست کردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێریە گەورەکان، کە بەشێکە لە پلانی رووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی.

 

بەپێی نەخشەى دروستکردنى بەنداوەکان دەردەکەوێت، بەنداوەکان سیانیان لەهەولێر، سیانیان لە دهۆک، سیانەکەى دیکە لەسلێمانى دروستدەکرێن.

May be an image of text