گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى پێداچونەوە بە ناوى کاندیدەکانى دەکات

2021.05.09 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى پێداچونەوە بە ناوى کاندیدەکانى دەکات

ناس کورد-

 

به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى رایگەیاند، پێداچوونەوە بەناوى کاندیدەکانیان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، کە ژمارەیان ٥٥ کاندیدە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خه‌سرۆ گۆران بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاندووە، بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم به‌ ٣١ کاندید به‌شدار دەبن و به ‌کۆى گشتیش ٥٥ کاندیدیان هەیە له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق  له ‌ته‌واوى ناوچه‌کانى  موسڵ، که‌رکوک، سه‌لاحه‌دین، داقووق، ڕومادى، که‌ربه‌لا، به‌دره‌ و جه‌سان.

 

جەختیشیکردەوە، له‌ ته‌واوى بازنه‌کان به‌ سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زن و به‌شداریى هیچ هاوپه‌یمانییه‌ک ناکەن.

 

خه‌سرۆ گۆران وتیشى "ئێستا هه‌ڵسانگاندن بۆ ناوى کاندیده‌کان له‌ لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وە ده‌ستى پێ کردووه‌ و ده‌ هه‌فته‌ى له‌ به‌رده‌مه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ى ته‌واوى ناوه‌کان، به‌ده‌ر له‌وه‌ش، ئێمه‌ وه‌ک پارتى پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسانگاندمان بۆ کاندیدانى خۆمان ده‌بێت".

 

سه‌باره‌ت به‌ بوونى هاوپه‌یمانى له‌ ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارەی هه‌رێم، به‌رپرسى ده‌زگا هه‌ڵبژاردنى پارتى وتى "بوونى هاوپه‌یمانى گرنگ و پێوست بوو له‌و ناوچانه‌ تا بکرێتە میکانزمێک بۆ به‌فیڕۆنه‌چوونى ده‌نگى کورد، چونکه‌ ده‌مانتوانى ناوى ته‌واوى کاندیده‌کانمان بکردایه‌ته‌ لیست، ئه‌وکات ده‌نگمان به ‌لیسته‌که‌ ده‌دا ئه‌مه‌ش بێگومان وای ده‌کرد هیچ ده‌نگێکمان پووچه‌ڵ نه‌ده‌بوو".

 

بەپێی ئامارەکانى کۆمسیۆن، 44 هاوپەیمانى و 267 حزب ڕەزامەندیان لەسەر دراوە بۆ بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردن، سەربارى ژمارەى کاندیدەکان کە دەگاتە زیاتر لە 3 هەزار و 500 کاندید کە لەناویاندا 887 کاندیدى سەربەخۆ هەن، هەروەها زیاتر لە 900 کاندیدیش لەناو کۆتاکانى ژناندان لەهەموو بازنەکاندا.