گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمى: گۆڕانکاریی وەزارى دەکەم

2021.05.09 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: گۆڕانکاریی وەزارى دەکەم

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق نیازى خۆى بۆ ئەنجامدانى گۆڕانکاریی وەزارى لەماوەیەکى نزیکدا راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى (9ى ئایارى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چەند راگەیەندکارێکى عێراق ئاماژەى بەوە کرد، لەهەندێک لە وەزارەتەکان رازى نییە و بەم نزیکانە گۆڕانکاریی وەزارى لە کابینەکەیدا ئەنجام دەدات.

 

وتیشى "پێویستمان بە هەڵسەنگاندنى سەرجەم دامەزراوەکان هەیە بەتایبەتى وەزارەتى بەرگرى".

 

کازمى جەختیکردەوە، حکومەتەکان بەشێوەیەکى دروست دانەمەزراون، بەهۆى بوونى ململانێ لەسەر دەستکەوتەکان.