گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هۆشدارى لە کەمبوونەوەى ئاستى ئاوى بەنداوەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەدرێت 

2021.05.09 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى لە کەمبوونەوەى ئاستى ئاوى بەنداوەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەدرێت 

ناس کورد- 

وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئاستى ئاوى ڕووبارەکانى دیجلە و فورات کە لەتورکیاوە هەڵدەقوڵێن بۆ 50% دابەزیوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەهدى ڕەشید، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق (9ى ئایارى 2021)  لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،ئاستى ئاوى  هاتوو لەتورکیاوە بۆ ناو ڕووبارەکانى دیجلە و فورات لە 50% کەمى کردووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئاستى ئاوى بەنداوى دەربەندیخان بەتەواوەتى کەمیى کردووە و زێی بچوکیش بەڕێژەى 70 % کەمیى کردووە.

 

ڕەشید باسى لەوەش کرد، چەند زانیارییەکیان بەدەست گەیشتووە کە ئێران چەند بەنداوێکى لەناو خاکى ئێرانەوە دروستکردووە لەوانە لەسەر بەنداوى سیروان و هەندێ بەنداو لەسەر ئاوەکانى دیالە و دواى بەدواداچوون دەرکەوت ئەو زانیاریانە دروستن.

 

وەزیرى سەرچاوەکانى ئاو جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، ئەو دۆخەش لەداهاتوودا کێشە دروست دەکات نەک تەنها لەئێستادا و داواشیان لەئێران کردووە لەسەر ئەو پرسە کۆبونەوەیەک بکرێت بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە.

 

ڕەشید ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، دابەزینى ئاستى ئاوى ڕووبارى دیجلە لەئێستادا پلانە بەڵام ئێستا زیاتر پێویستیان بەئاوى خواردنەوەیە.

 

ڕەشید دەشڵێت، ئاوى چەند بەنداوێک بەردەدەنەوە و بەوەش ئاستى ئاوى ڕووبارى دیجلە بەرز دەبێتەوە لەدوو هەفتەى داهاتوودا ئەوەش بۆ پڕکردنەوەى پێداویستیە کشتوکاڵییەکان لەوەرزى هاوین دا.